بزووتنەوەی نوجەبا هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
بزووتنەوەی نوجەبا هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ڕادەگرێت

ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری بزووتنەوەی نوجەبا. وێنە: میدیا عێڕاقییەکان

ئاڤا نیوز

 

بۆ کەمکردنەوەی ئەو گوشارانەی لەسەر حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانی هەیە، بزووتنەوەی نوجەبا هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ڕادەگرێت.

 

لێدوانی فەرمی: حەسەن موسەوی، گوتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا ڕایگەیاند: "بەهۆی گوشارەکانی لایەنە سیاسییەکان، کەسانی ئایینی و مەرجەعەکان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان هێرشەکانیان دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا ڕاگرتووە".

 

گوتیشی: "ئێران دەستوەردان لە کارەکانمان ناکات؛ هەموو لایەک دەزانن بمانەوێت یان نا، ئەمریکا لە عێراق دەرناچێت و ئەوەشی لەو بارەیەوە دەگوترێت، هەڵخەڵەتاندنە".

 

زانیاریی زیاتر: ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەو بزووتنەوەیە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، دەرفەتێکە بۆ حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی ئەو پرسە بە ڕێگای سیاسی چارەسەر بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان