ئیسرائیل مزگەوتێکی دێرینی بەیرووت بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل مزگەوتێکی دێرینی بەیرووت بۆردوومان دەکات

بۆردوومانی ئیسرائیل بۆسەر بەیرووت، وێنە: afp

ئاڤا نیوز 

 

ئیسرائیل لە کۆتا بۆردوومانی بۆسەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان، مزگەوتێکی کۆنی بە تەواوی وێران کردووە. 

 

لێدوانی فەرمی: میدیای فەرمی لوبنان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل مزگەوتێکی لە باشوور کردووەتە ئامانج و خاپووری کردووە، ئەمە دوایین هێرشی ئیسرائیلە بۆ سەر لوبنان.

 

زانیاریی زیاتر: ئاژانسی هەواڵی نیشتمانی بڵاویکردووەتەوە: نزیکی کاتژمێر 3:45 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر مزگەوتێکی کۆن، لە سەنتەری گوندی کفەر تبنیت و بەتەواوی مزگەوتەکە لەناوچووە.

 

باکگراوند: لە 17ـی ئەیلوولەوە ئیسرائیل ئاڕاستەی شەڕی لە غەززەوە گۆڕیوە بۆ لوبنان و هێرشێکی فراوانی بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان دەستپێکردووە، چەندین سەرکردەی باڵای لێکوشتوون لە نێویاندا حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ