لەڕێگەی ژیریی دەستکرد 162 هەزار ڤایرۆسی نوێ دەدۆزرێنەوە

شەیری بکە لە:
لەڕێگەی ژیریی دەستکرد 162 هەزار ڤایرۆسی نوێ دەدۆزرێنەوە

دەتوانرێ لەڕێگەی ژیریی دەستکرد بەخێرایی ڤایرۆسەکان شیبکرێنەوە، وێنە: arabic

ئاڤا نیوز


زانا و توێژەرانی وڵاتانی چین و ئوسترالیا لە توێژینەوەیەکی هاوبەشدا بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی ژیریی دەستکرد، دەیان هەزار جۆری ڤایرۆسی نەناسراو دەدۆزنەوە و بەخێراییەکی بێوێنە شییان دەکەنەوە.

وێنە گەورەکە: گۆڤاری South China Morning Post بڵاوی کردووەتەوە، لەکاتی توێژینەوەکەدا زاناکان تەکنیکەکانی ژیریی دەستکردیان بەکارهێناوە بۆ شیکردنەوەی زانیارییەکانی زنجیرەی بۆماوەیی لە داتا گشتییەکانی پەیوەست بە ڤایرۆسەکانەوە، ئەم تەکنیکانە بە پشتبەستن بە زنجیرەکانیان و زانیاری لەسەر پێکهاتەی پڕۆتینەکانیان، کە لە ناوکەترشی ڕایبی (RNA)ـیاندا شاراوەتەوە، جۆری ڤایرۆسەکانیان دەستنیشان کردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو زانایانەی توێژینەوەکەیان کردووە دەڵێن: نزیکەی 162 هەزار جۆری ڤایرۆسی نوێیان دۆزیوەتەوە کە RNAـیان تێدایە و لە ژینگە جیاوازەکانی وەک بەرگەهەوا، کانییە گەرمەکان و گەڕاوەکاندا دەژین. هاوکات ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە, ئەم جۆرە ڤایرۆسانە توانای خۆگونجاندنیان بە جۆرێکە دەتوانن لە ژینگە زۆر سەخت و نالەبارەکاندا بژین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: