مانگی ڕابردوو فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئەوروپا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

شەیری بکە لە:
ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی لە کاتی بارگاویکردنی - وێنە: ڕۆیتەرز

ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی لە کاتی بارگاویکردنی - وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

لە مانگی ڕابردوودا، خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. 

 

وێنە گەورەکە: بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی ئەوروپاوە بڵاوکراونەتەوە، خواستی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە بازاڕەکانی ئەوروپا لە مانگی یەکدا بۆ کەمتر لە 11% دابەزیوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2023ـدا گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی کە 14.6% بووە.


هۆکارە زانراوەکان: کەمکردنەوەی هاندانی هاووڵاتیان بۆ پاراستنی ژینگە، کاریگەری لەسەر ڕێژەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لە ئەوروپا دروست کردووە.

 

 ژمارەکان وا دەڵێن: لە مانگی یەکدا 92 هەزار و 741 ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە وڵاتانی ئەوروپا فرۆشراون، کە دەکاتە 10.9%.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ