شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

شێخ دارا، پێشکەشکاری بەرنامەی کەشوهەوا لە ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

 

پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات، شێخ دارا دەڵێت "ئەم بارانە دڵخۆشکەرە بۆ بەتایبەت بۆ جووتیاران".

 

بۆچی گرنگە: ساڵانە لە وەرزی پاییزدا جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەتامەزرۆییەوە چاوەڕوانی بارینی باران و کەوتنی پەڵە دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن زەوییەکانیان بکێڵن و دواتر دایبچێنن.

 

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا دەڵێت: شەپۆلێکی پاڵەپەستۆی نزمی چالاک لە جەمسەری باکوورەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیکبووەتەوە، بەوهۆیەشەوە باران لە وڵاتانی سووریا و ئوردن و لوبنان دەبارێت، هەروەها شەپۆلەکە دەگاتە هەرێمی کوردستانیش.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: شێخ دارا دەڵێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، واتە لە ڕۆژانی 15، 16، 17ی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان باران ببارێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ