ئێران هۆشداری بە واشنتن و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

شەیری بکە لە:
ئێران هۆشداری بە واشنتن و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل - روسیا الیوم

ئاڤا نیوز

 

ئێران، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگادار دەکاتەوە لە ئەگەری وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی.



وێنەکە گەورەکە: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تاران ڕۆژی شەممە بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: ئێران ئەمریکا و هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئاگادار کردووەتەوە، وەڵامی هەر هێرشێکی نوێی ئیسرائیل دەداتەوە ئەگەر لە دژی وڵاتەکەی بیکات.


زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە بۆ سی ئێن ئێن ئاشکرای کردووە، حکومەتی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرقاڵی هەوڵی دیپلۆماسی خێرا بووە بۆ ئەوەی بزانێت ئایا دەتوانێت مەودای وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشە مووشەکییەکەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا کەم بکاتەوە.


لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕۆژی هەینی بە تۆڕەکەی ڕاگەیاندووە، کابینەی ئەمنی ئیسرائیل تا ئێستا نەگەیشتووەتە بڕیارێک سەبارەت بە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییە بالستیکییەکەی ئێران، هاوکات کاربەدەستانی ئەمریکی بە ڕاوێژ لەگەڵ تەلئەبیب بە ڕوونی ئەوەیان خستووەتەڕوو کە نایانەوێت ئیسرائیل شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران یان کێڵگە نەوتییەکانی ئێران بکاتە ئامانج.

 

باکگراوند: دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە 1-10-2024، تەلئەڤیڤ ڕۆژانە ‌بەردەوام هەڕەشەی وەڵامدانەوە بۆ سەر تاران دەکات توندتر دەکات.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: