نەتەوەیەکگرتووەکان: سلێمانی بووەتە ناوەندی بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر
- کوردستان
- 12 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر. لەلایەکی دیکەوە هۆشداری دەدات لەوەی خەریکە عێراق دەبێتە ناوەندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
چیرۆکی سەرەکی: ڕاپۆرتەکە لەلایەن نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان ئامادە کراوە، لە 46 لاپەڕە پێکهاتووە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی ئەوروپاش.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی داوە لەوەی عێراق خەریکە دەبێتە ناوەندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر لەسەر ئاستی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاست، بەجۆرێک دەبێتە خاڵی ترانزێتی ئەو ماددە هۆشبەرەی کە لە ئەفغانستان و ئێرانەوە بەرەو ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان دەنێردرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، خەریکە لە بازاڕەکاندا ماددەی هۆشبەری جۆری کاپتاگۆن شوێنی جۆرەکانی دیکەی وەکو کریستاڵی گرتووەتەوە. ئەمەش لەبەرئەوەی بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن، کە لە بازاڕی ڕەشدا بە حەبە زەردەکە ناودەبرێت، زیاتر بووە و تەنانەت لە ناو عێراقیش بەنهێنی بەرهەم دەهێنرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەکە نموونەی دوو کارگەی بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن و مێتامفێتامین (کریستاڵ) دێنێتەوە کە مانگی ئایاری 2024 لە باکووری پارێزگای سلێمانی ئاشکرا کراون، یەکێک لە کارگەکان کارگەی تلیاکی مەیدانە لە نزیک دەربەندیخان کە مانگی پێنجی ئەمساڵ لەلایەن هێزە عێراقییەکان دەستی بەسەردا گیرا، چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش دژەتیرۆری کوردستان وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نزیکەی دوو تۆن حەبی کاپتاگۆن لە کارگەکەدا دەستی بەسەردا گیراوە، لە لێدوانێکیشدا لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل گوتی کارگەکە هی بەرپرسانی باڵای یەکێتی بووە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕاپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان باس لەوە دەکات کە لە سووریا کارگەی بەرهەمهێنانی حەبی کاپتاگۆن چالاکە و ماددەی هۆشبەر ڕەوانەی عێراق دەکات تاوەکو بەکار ببرێت و بۆ وڵاتانی دیکەش بگوازرێتەوە.
گۆشەیەکی دیکە: ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردن و دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکان دەدات و بەگوێرەی داتاکانی ڕوونی دەکاتەوە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەشی زۆری دەستبەسەرداگرتنەکان لە سنووری پارێزگای هەولێرە، ئەمە لەکاتێکدایە بەشی زۆری بازرگانییەکە لە پارێزگای سلێمانییە.
چارەسەرەکان: لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا، نەتەوەیەکگرتووەکان چەند پێشنیازێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق دەخاتەڕوو؛ لەوانە: گرنگە عێراق و وڵاتانی دیکە لەو پێناوەدا هاوکاریی بەهێزیان هەبێت و پێکەوە لەو چوارچێوەیەدا کاری هاوبەش بکەن، هەروەها لە ڕێگەی یاسایی و ئاسایشییەوە ڕووبەڕووی بەرهەمهێنەران و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر ببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی دەنگ و كاندیدەكان لە پارێزگای سلێمانی
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی دەنگدەر و کاندیدەکان لە پارێزگای هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا پلەی یەکەمی لە پیسترین شارەکانی جیهان وەرگرت
14 تشرینی یەکەم
ڕووماڵی ئاڤا بۆ کەرنەڤاڵی پارتی لە دهۆک زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەبووە
13 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟
12 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی دەنگدەران بە مۆبایلەوە دەچنە نێو وێستگەکانی دەنگدان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی دەنگ و كاندیدەكان لە پارێزگای سلێمانی
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی دەنگدەر و کاندیدەکان لە پارێزگای هەولێر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد