ئیسرائیل هۆشداری دەداتە خەڵکی لوبنان لە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هۆشداری دەداتە خەڵکی لوبنان لە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان

سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییانی باشووری لوبنان دەکات نەگەڕێنەوە ماڵەکانیان تاوەکو ئەوان ئاگاداریان دەکەنەوە، ئەمەش ئاماژەیە کە شەڕ و پێکدادان  لە ناوچەکە بەردەوامە.

 

وێنە گەورەکە: لە 17ـی ئەیلوولەوە، ئیسرائیل هێرشەکانی لە دژی حیزبوڵڵا لە لوبنان چرکردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل لە ماوەکانی ڕابردوودا بەر لە بۆردوومانەکان ئاگاداری هاووڵاتییانی دەکردەوە کە ماڵەکانیان جێبهێڵن و لە ناوچەکانی نزیک لە بارەگاکانی حیزبوڵڵا دوور بکەونەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتووانی باشووری لوبنان دەکەینەوە کە نەگەڕێنەوە ماڵەکانیان " تاوەکو ئاگادارکردنەوەی داهاتوو".

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەفیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ئێکس ڕایگەیاندووە، سوپا بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی پێگەکانی حیزبوڵڵا لە گوندەکانتان یان لە نزیک گوندەکانتان، ڕوونی دەکاتەوە، "لەپێناو سەلامەتی ئێوە، گەڕانەوە بۆ ماڵەکانتان قەدەغەیە تا ئاگادارییەکی دیکە".
 

شەیری بکە لە: