وەزیری خوێندنی باڵای عێراق داوایەک ئاڕاستەی گەنجان دەکات

شەیری بکە لە:
وەزیری خوێندنی باڵای عێراق داوایەک ئاڕاستەی گەنجان دەکات

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق داوا لە گەنجانی عێراق دەکات "لە هەموو بەرەکاندا" بەرەنگاریی ئیسرائیل ببنەوە، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە دەرئەنجامی ئەو بەرەنگاربوونەوەیە "سەرکەوتن" دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامیی هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ دوورخستنەوەی وڵاتەکە لە گرژییەکان، بەڵام لەلایەک گرووپە چەکدارەکان لە خاکی عێراقەوە بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئیسرائیل و لەلایەکی دیکە گوتارە نێوخۆییەکان هانی دژایەتیی بە ئیسرائیل دەدەن.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: نەعیم ئەلعەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: "کێ چاوەڕێی ئەوەی دەکرد دوای ئەم هەموو وێرانکارییەی لوبنان و غەززە، ئیسرائیل ببێتە ئامانجی ڕۆژانە؟!، تەنیا ئەوانەی باوەڕیان بە خودا هەیە بە سەرکەوتنەکەی و بەڵێنەکەی دڵنیاکرانەوە".

 

شێوازی جێبەجێکردن: "گەنجە هۆشیارەکانمان گۆڕەپانەکان لە بەرەی (کولتووری، میدیایی، کۆمەلایەتی و سیاسی) چۆڵ ناکەن، چونکە دوژمن لە هەموو ئەو بەرانەوە شەڕ دەکات و ئێوەش پێشەنگی ئەم شەڕەن کە بێگومان ئەنجامەکەی سەرکەوتن دەبێت".

شەیری بکە لە: