لە بەیرووت سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەردانی شوێنی هێرشەکەی ئیسرائیلی کرد

شەیری بکە لە:
لە بەیرووت سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەردانی شوێنی هێرشەکەی ئیسرائیلی کرد

محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەکاتی سەردانی ئەو شوێنەی ئیسرائیل بۆردوومانی کرد. وێنە؛ ئەی ئێف پی

ئاڤا نیوز

 


ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 12-10-2024، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە یاوەری دوو پەرلەمانتاری حیزبوڵڵای لوبنان، سەردانی شوێنی هێرشەکەی ئیسرائیلی لە  ناوەڕاستی بەیرووت کرد کە بە خوێناویترین هێرش دادەنرێت لە چەند هەفتەی ڕابردوودا.

 

بۆچی گرنگە: لەو هێرشە ئاسمانیەی کە شەوی پێنجشەممە کرایە سەر ناوچەی بەستا کە بە ناوچەیەکی چڕی دانیشتووان دادەنرێت، کوژرانی لانیکەم 22 کەسی لێکەوتەوە.

 

ئەمەش بزانە: وەفیق سەفا، بەرپرسی ئەمنیی ‌‌حیزبوڵڵا کراوەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

 

زانیاریی زیاتر: لەکاتی قسەکردن بۆ میدیاکان محەممەد باقر قالیباف، هێرشەکەی ئیسرائیلی سەرکۆنە کرد و بە "تاوان" وەسفی کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: