دانا عەبدولكەریم: بڕیاری كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت پووچەڵە

شەیری بکە لە:
دانا عەبدولكەریم: بڕیاری كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت پووچەڵە

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی کوردستان لەسەر پشكی گۆڕان

ئاڤا نیوز

 

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێمی کوردستان لەسەر پشكی گۆڕان ئاماژە بەوە دەدات، ئەو دوو بڕیارەی برادەرانی گۆڕان داویانە پووچەڵە.

 

لێدوانی فەرمی: دانا عەبدولكەریم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "پابەندی هەر بڕیارێكی جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕانم، بەڵام ئەو تیمەی ئێستا خۆیان بە جڤاتی نیشتمانی دەناسێنن( باڵی عومەر سەید عەلی) فەرمی نین و ئەو دوو بڕیارەشی كە لە 9ـی ئەم مانگە داویانە پووچەڵە."

 

زانیاریی زیاتر: (باڵی عومەر سەید عەلی)ـی بزووتنەوەی گۆڕان كە دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری نوێی بزووتنەوەكە سەرپەرشتی دەكات بڕیاری كشانەوەی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دا، سەرجەم وەزیرەكان و جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش لە پشكی گۆڕان ئامادەیی پابەندبوونیان بە بڕیارەكە دەربڕی، تەنیا دانا عەبدولكەریم، كە لە پشكی گۆڕان وەزیری ئاوەدانكردنەوەیە ئامادە نییە پابەندی بڕیارەکە بێت.

 


لەلایەكی دیكەوە: دانا عەبدولكەریم، ئاماژەی بەوەدا، (جڤاتی بەرەی عومەری سەید عەلی) بزووتنەوەی گۆڕان تەنیا بە 11 ئەندام كۆبوونەتەوە و بڕیارەكانیان پووچەڵە، جڤات 31 ئەندامی هەیە و زۆرینەیان لە كۆبوونەوەكە و بڕیارەكان بەشدار نەبوون.

 

باکگراوند: بزووتنەوەی گۆڕان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە؛ بەرەیەكیان لەلایەن كوڕانی نەوشیروان مستەفاوە سەرپەرشتیی دەكرێت و لە گردی زەرگەتەی سلێمانی ماونەتەوە و بەرەكەی دیكەش، لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری نوێی بزووتنەوەكە سەرپەرشتی دەكرێت و بارەگاكەی لە گەڕەكی كوردساتە لە سلێمانی.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ