سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەردانی لوبنان دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەردانی لوبنان دەکات

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

ئاڤا نیوز

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان.

 

ڕاگەیێندراوی فەرمی: محەممەد باقر قالیباف ڕایگەیاند، ئەو لە سەردانێکدا بووە بۆ جنێڤی پایتەختی سوویسرا و بەر لە جنێڤ ویستوویەتی سەردانی لوبنان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان کۆببێتەوە، تا پەیامی ڕێبەری باڵای ئێران بۆ پشتیووانی بگەیێنێتە لوبنانییەکان. 

 

زانیاریی زیاتر: "ئێران هەمیشە لە تەنیشت گەل و حکومەتی لوبنان دەوستێت و لە دۆخە سەختەکاندا لەگەڵیان دەبێت. گوتیشی لە کۆبوونەوەکانی جنێڤدا دەنگی خەڵکی خەڵکی غەززە و لوبنان دەگەیێنێتە دەوڵەتانی جیهان". سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وادەڵێت.

 

ئەمەش بزانە: ئەم سەردانەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەکاتێکدایە ئیسرائیل لە هێرشەکانی بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان بەردەوامە.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەمە دووەم گەشتی بەرپرسانی باڵای ئێرانە بۆ لوبنان پاش سەردانی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەماوەی ڕابردوودا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: