دووکەڵ و بۆنی ناخۆش ئاسمانی چەند ناوچەیەکی عێراق دادەپۆشێت

شەیری بکە لە:
دووکەڵ و بۆنی ناخۆش ئاسمانی چەند ناوچەیەکی عێراق دادەپۆشێت

بۆنی ناخۆشی گۆگرد و تەمی کبریتی لە ئاسمانی بەغدا، وێنە: iraqia

ئاڤا نیوز 

 

بۆنی ناخۆشی گۆگرد و تەمی کبریتی، جارێکی دیکە زاڵ دەبێتەوە بەسەر ئاسمانی بەغدای پایتەخت و چەند شوێنێکی دیکە، تاوەکو دەگاتە سنووری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

 

هۆکارە زانراوەکان: سەرچاوە خۆجێییەکان بۆ میدیای عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن:  "ئەو دووکەڵ و بۆنی گۆگردەی کە زۆرجار هەندێک ناوچەی بەغدای پایتەخت دەگرێتەوە، لە دەرئەنجامی فڕێدانی ئەو خۆڵ و خاشاکەیە لە شوێنی سەربازگەی کۆنی ڕەشید لە باشووری پایتەخت".

 

ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: هاووڵاتییان پێشتر بانگەوازیان بۆ دەزگا حکومییە کردووە سەبارەت بە "دەردانی گازی پەیوەست بە سووتاندنی پاشماوەکان لە شوێنی پێشووی سەربازگەی ڕەشید"، کە لە ئەستۆی شارەوانی بەغدایە و شوێنەکەش دەکەوێتە سەر ڕێگای خێرای نێوان ناوچەی کەرادە و زەعفەرانییە لە تەنیشت ڕەسافەی بەغدا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئاستێکی هاوتەریبدا، دووکەڵی چڕ و خنکێنەر لە باکووری بەغداوە تا ڕۆژهەڵاتی شارەکە داپۆشیوە، ئەو دوکەڵە بەرەو پارێزگای دیالە تا سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: