پەرلەمانی ئەوروپا داواکارییەک لە پەرلەمانی عێراق دەکات

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی ئەوروپا داواکارییەک لە پەرلەمانی عێراق دەکات

هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپا، وێنە: afp

ئاڤا نیوز 
 
پەرلەمانی ئەوروپا داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات، دەستبەجێ تەواوی هەموواری پێشنیازکراو بۆ یاسایی كاروباری كەسێتی ڕەتبکاتەوە.

 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی بەیاننامەیەكی فەرمی، ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا هۆشدارییانداوە لە لێکەوتە خراپەکانی ئەو هەنگاوەی پەرلەمانی عێراق، بە پێشێلکردنی پابەندییە نێودەوڵەتیەکان ناوزەندی دەکەن لەبارەی مافە بنەڕەتییەکانی ژنان.

 

زانیاریی زیاتر: پەرلەمانی ئەوروپا ستایشی ئەو ژنانە دەکات کە ئیدانەی ئەو پێشنیازە یاسایە کردووە، لەنێویاندا پەرلەمانتارە ژنەکان و چالاکانی مەدەنی و ئەندامانی ڕێکخراوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کە ڕووبەڕووی ئەو ئاڵانگارییانە دەبنەوە کە لە میانەی پارێزگاریکردن لە یاسا پێشکەتووەکان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: پەرلەمانی ئەوروپا لە بڕیارێكیدا، داوای لە عێراق كرد پلانێكی كاری نیشتمانی پەیڕەو بکات بۆ نەهێشتنی بەشوودانی منداڵان و هەروەها بە تاوان ناساندنی وەکو دەستدرێژی هاوسەریی، ڕووبەڕووبوونەوەی توندتیژی خێزانی، پتەوكردنی مافی ژنان و كچان، بەجۆرێک هاوشان بێت لەگەڵ ڕێككەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نەهێشتی هەموو شێوازەكانی نەهێشتنی جیاكاری دژی ژنان.
 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: