مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردی بە زیندانی سزا دەدرێت

شەیری بکە لە:
مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردی بە زیندانی سزا دەدرێت

سووسەن حەسەن ‌زادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی لە شاری بۆکان، وێنە: هەنگاو

ئاڤا نیوز 

 


مامۆستایەکی خۆبەخشی زمانی کوردی لە بەهاری ئەمساڵەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی لە بۆکان دەستگیر کراوە و دادگا سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.

 

وێنە گەورەکە: سووسەن حەسەن ‌زادە، لە ڕێککەوتی 12-6-2024 بە دانانی بارمتەی 800 ملیۆن تمەنی، بە شێوەیەکی کاتی تاوەکو تەواوبوونی دادگاییەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا، بەڵام لەم ڕۆژانە دا دادگا سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: سووسەن حەسەن ‌زادە، چالاکی مەدەنی و مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی لە شاری بۆکان، لەلایەن دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی "بانگەشەی دژ بە حکومەت"، سزای سێ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

 

باکگراوند: سووسەن لە ڕێککەوتی 15-5-2024 لە لایەن ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە، لەو ماوەیەدا لە پارێزەر بێبەش بووە و تەنیا جارێک پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی دا هەبووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: