وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی گەڕاندنەوەی هاونیشتمانیان بۆ گوندەکان ڕێنمایی دەردەکات

شەیری بکە لە:
دیمەنی گوندێک لە دەڤەری ئامێدی - وێنە: نیهاد ئۆریمەری

دیمەنی گوندێک لە دەڤەری ئامێدی - وێنە: نیهاد ئۆریمەری

ئاڤا نیوز 

 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی تایبەت بەمەبەستی گەڕاندنەوەی هاونیشتمانیان بۆ گوندەکان دەردەکات، ئەمەش لەپێناو بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵە. 

 

بۆچی گرنگە: لە چوارچێوەی گرنگیدان بە بووژانەوەی بواری کشتوکاڵ، هانی هاونیشتمانیان دەدرێت بگەڕێنەوە بۆ گوندەکان، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی تایبەت دەردەکات. 

 

ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: مەرج و ڕێککارەکانی فراوانکردن و گواستنەوەی گوندەکانی هەرێمی کوردستان:
-  شوێنی پێویست نەمابێت بۆ نیشتەجێبوون لەناو گوند.
- فراوانکردن و گواستنەوە لەسەر داواکاری دوو لەسەر سێی دانیشتووانی خەڵکی ڕەسەنی گوندەکە دەبێت کە تێیدا نیشتەجێن.
-  زەوی پێویست بەردەست بێت کە لەگەڵ گوندەکە هاوسنوور بێت بۆ فراوانکردنی گوند، بە مەرجێک گونجاو بێت لەڕووی تۆپۆگرافی بۆ نیشتەجێبوون.
-  پێویستە زەوی پێشنیازکراو بۆ فراوانکردن لە جۆری بەردەڵانی بێت، لە کاتی نەبوونیدا دەکرێت سوود لە زەوی کشتوکاڵی وەربگیرێت.


لەلایەکی دیکەوە: ئەگەر زەویی پێشنیارکراو کشتوكاڵی بوو، خاوەن زەوی (حق التصرف، گرێبەست و مۆڵک)ـی لەسەر بوو، خاوەنەکەی ڕەزامەندی نەبوو، ئەوا پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ بەپێی یاسا، گرێبەستەکە هەڵدەوەشێتەوە بۆ بەرژەوەندیی گشتی و حکومەت قەرەبووی خاوەن زەوی دەکاتەوە.


زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێنمایی تایبەت بە فراوانکرنی گوندەکان و گواستەنەوەی شوێنیان، 12 ڕێکار بۆ فراوانکردنی گوند و گواستنەوەیان داناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ