ئێران هۆشداریی دەداتە ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
ئێران هۆشداریی دەداتە ئیسرائیل

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، وێنە: irna

ئاڤا نیوز

 

مەسعود پزیشکیان لە سەردانێکیدا بۆ تورکمانستان، باسی لە هێرشەکانی ئەم دوایی ئیسرائیل کرد بۆسەر خەڵکی بێ تاوانی لوبنان و هۆشداریی بەو وڵاتە دەدا و دەڵێت، واز لە کوشتنی خەڵکی بێتاوان بهێنێت.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی ڕابردوو لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل دا بۆ سەر ناوچەی نویری و ڕەئسول نەبەع کە دوو ناوچەی نیشتەجێبوونی زۆرینە شیعەن لە بەیرووت، لە ئەنجامدا 22 کەس کوژران و 117 کەسی دیکەش بریندار بوون. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ تورکمانستان بە میدیاکانی ڕووسی ڕایگەیاند: "ڕووی قسەکانی من لە ئیسرائیلە و دەڵێم واز لە کوشتنی خەڵکی بێتاوان بێنە، بۆردوومانی باڵاخانەکانی خەڵکانێک کە هیچیان نیە ڕاگرە". 

 

زانیاریی زیاتر: ئەو گوتانەی پزیشکیان لە دوای بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دێت، کە ڕۆژانە خەڵکی ئەو وڵاتە دەبنە قوربانی شەڕی نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل. 

 

لەلایەکی دیکەوە: پزیشکیان ڕەخنە لە ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا دەگرێت، کە پشتگیریی ئیسرائیل لەو هێرشانە دەکەن. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: