تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت

شەیری بکە لە:
تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت

تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لە داخستنی تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە.

 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چوار شەو  لە ڕێكکەوتی 14ی ئەم مانگەوە لە كاتژمێر هەشتی ئێوارە تاوەكو چواری بەرەبەیان دادەخرێت.

 


زانیاریی زیاتر: هۆكاری داخستنی تونێلەكە بەمەبەستی پێداچوونەوە و چاككردنی سیستەمی هەواگۆڕكێ و ڕووناكی و ئاگركوژێنەوەی تونێلەكەیە و هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لەو ماوەیەدا دەتوانن ڕێگای سەربەشاخ بەكاربهێنن.

 

باكگراوند: تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دەکەوێتە نێو چیای ئەزمەڕەوە، سلێمانی بە ناوچەی شارباژێڕ دەبەستێتەوە و ناونانی تونێلەکە بە پێشڕەو، لەدوای مردنی ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە دێت کە بەر لە کۆتاییھاتنی پڕۆژەکە كۆچی دوایی كرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ