بۆ یەکەمجار پووتین و پزیشکیان کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
بۆ یەکەمجار پووتین و پزیشکیان کۆدەبنەوە

ساتی کۆبوونەوەی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران و ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بۆ یەکەمجار لە تورکمەنستان کۆبوونەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ستایشی پەیوەندیی "تێڕوانینی زۆر نزیکی" هەر دوو وڵاتی سەبارەت بە ڕووداوەکانی جیهان کرد و گوتی، پەیوەندیی لەگەڵ ئێران بۆ مۆسکۆ "لەپێشینە"یە و ڕاشیگەیاند پەیوەندییەکانیان بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتووانە بەرەوپێشەوە دەچن.

 

لەلایەکی دیکەوە: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، پەیوەندیی ئێران لەگەڵ ڕووسیا پەیوەندییەکی دۆستانە و ستراتیژییە.

 

ئەمەش بزانە: کۆبوونەوەی پووتین و پزیشکیان لە پەراوێزی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "پەیوەندییە هاوشێوەکانی زمانەکان و شارستانییەتەکان – لەسەر بنەمای ئاشتی و گەشەپێدان" لە عەشقابادی پایتەختی تورکمەنستان بەڕێوەچوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: