عێراق بەشێک لە باڵیۆزخانەکانی دادەخات

شەیری بکە لە:
عێراق بەشێک لە باڵیۆزخانەکانی دادەخات

باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئاڤا نیوز

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات، ژمارەی سەرجەم نوێنەرایەتی و باڵیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتانی جیهانی پێ بدات.

 

لێدوانی فەرمی: حەیدەر سەلامی، ئەندامی لیژنەکە ڕایگەیاند: لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دەرەوە کردووە و داوای زانیاریی دەکات سەبارەت بە ژمارەی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان، ژمارەی فەرمانبەرانی ناو نوێنەرایەتییەکان، ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە هەر وڵاتێک نیشتەجێن.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەلامی ئاماژەی بەوەکرد، مەبەست لە داواکردنی ئەو زانیاریانە، داخستنی چەند نوێنەرایەتی و باڵیۆزخانەیەکی عێراقە لەو وڵاتانەی ڕێژەیەکی کەمی عێراقی تێدا نێشتەجێن یاخود سەردانی دەکەن.



شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ