دەنگۆی نێشتەجێکردنی ئاوارەکانی لوبنان لە شارەکانی عێراق ڕەتدەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
دەنگۆی نێشتەجێکردنی ئاوارەکانی لوبنان لە شارەکانی عێراق ڕەتدەکرێتەوە

گەیشتنی ئاوارەی لوبنانی بۆ عێراق

ئاڤا نیوز

 

چەند ڕۆژێکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتەکان دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە بەشێک لە لایەنە سییاسیەکانی عێراق هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی چەند ناوچەیەک دەدەن لەڕێگەی نێشتەجێکردنی ئاوارەکانی لوبنان لەشارەکانی عێراق، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش ڕەتیدەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی لوبنانی پەنابەر و ئاوارە بوونە، بە پێی ئاماری سەرەتایی عەتەبەی عەبباسی  و دەروازە سنوورییەکان تائێستا نزیکەی هەشت هەزار پەنابەر ڕوویان لەعێراق کردووە.

 

 لێدوانی فەرمی: عەلی عەباس جەهانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: هەواڵی نیشتەجێکردنی ئاوارەکانی لوبنان لە عێراق، دورە لەڕاستییەوە و زۆربەیان لەمەزارگە و هۆتێلەکانی نەجەف و کەربەلا نیشتەجێن، بەشێکیشیان پەنا دەبەنە بەر ماڵی هاوڕێ و خزم و کەسیان.

 

زانیاریی زیاتر: جەهانگیر ئەوەشی ڕوونکردەوە، تائێستا بەفەرمی ژمارەی ئاوارە لوبنانییەکان لە لایەن حکومەتەوە نەگەیشتووەتە وەزارەتەکەیان، بۆیە هەموو ئەو ژمارانەی بڵاو دەکرێنەوە سەرەتایین.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: