ژمارەی گیان لە دەستدان بەهۆی زریانی میلتۆن بۆ 16 کەس بەرزبوویەوە

شەیری بکە لە:
ژمارەی گیان لە دەستدان بەهۆی زریانی میلتۆن بۆ 16 کەس بەرزبوویەوە

دیمەنی گەردەلوولی میلتۆن لە کەناری ڕۆژئاوای فلۆریدا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی ئەو زریانە وێرانکارییەی کە ویلایەتی فلۆریدای باشووری ئەمریکای گرتووەتەوە، لەماوەی 24 کاتژمێردا بەو هۆیەوە 16 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی دوو هەفتە لە زریانی هێلین، زریانێکی گەورەی وێرانکارتر ڕووی لە ویلایەتی فلۆریدا  لە باشووری ئەمریکا کردووە، کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا وێرانکارییەکی گەورەی هەبووە و ژمارەیەک  هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگاری فلۆریدا ڕۆن دیسانتیس، ڕایگەیاند 16 هاوڵاتی لە زریانەکەدا گیانیان لەدەستداوە،  هەرچەندە خراپترین سیناریۆ بەسەر ویلایەتەکەدا نەهاتووە، بەڵام زیانەکانی گەردەلوولی میلتۆن زۆر گەورەن.

 

زانیاریی زیاتر: هەتا ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، نزیکەی سێ ملیۆن ماڵ و شوێنی کار لە بەشە جیاجیاکانی فلۆریدا کارەبایان نەماوە. میلتۆن پێنجەمین گەورەترین گەردەلوول بووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەردەلوولی میلتۆن ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە کەناری ڕۆژئاوای فلۆریدا گەیشتە وشکانی و وێرانکارییەکی گەورەی بە درێژایی 160 کیلۆمەتر بە درێژایی کەناری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتەکە لێکەوتەوە کە نزیکەی سێ ملیۆن ماڵ و شوێنی بازرگانی لە فلۆریدا درەنگانی ڕۆژی پێنجشەممە کارەبایان پچڕاوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ