هاریس لە ناو گوندنشینانی ئەمریکا لە پێش ترەمپەوەیە

شەیری بکە لە:
هاریس لە ناو گوندنشینانی ئەمریکا لە پێش ترەمپەوەیە

کامالا هاریس - دۆناڵد ترەمپ

ئاڤا نیوز


بە گوێرەی نوێترین ڕاپرسییەکان، کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان لە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەپێشترە.

 

وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕاپرسیی ئاژانسی ڕۆیتەرز و ئایپسۆس هاریس 47% و ترەمپ 41%ـی دەنگی گوندنشینەکان بەدەست دێنن. 

 

بڵاوکراوە فەرمییەکان: ڕاپرسییەکان نیشانی دەدەن کە هاریس لە ناو دەنگدەرانی ناوچەکانی دەرەوەی شار پێش ترەمپ کەوتووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بە شێوەیەکی نەریتی ناوچە شارنشینەکان دەنگ بە دیموکراتەکان و ناوچە گوندییەکانیش دەنگ بە کۆمارییەکان دەدەن. 

 

زانیاریی زیاتر: هاریس لە ناو خەڵکانی گوندنشین و ئەو خێزانانەی کە داهاتێکی ناوەندییان هەیە دەنگەکانی زیاتر کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گوندنشینەکان نزیکەی نیوەی دەنگدەرانی ئەمریکا پێکدێنن، جێگەی سەرنجی بەربژێرەکانە و هەوڵدەدەن بۆ دەنگی ئەوان بەلای خۆیان ڕابکێشن.

شەیری بکە لە: