ئۆکراینا کۆگایەکی درۆنی ئێرانی لە ڕووسیا بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا کۆگایەکی درۆنی ئێرانی لە ڕووسیا بۆردوومان دەکات

ژمارەیەک درۆنی ئێرانی

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئۆکرانیا کۆگایەکی لە باشووری ڕووسیا بۆردوومان کردووە، کە نزیکەی 400 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری شاهیدی دروستکراوی ئێرانی تێدابووە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند، "هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر کۆگایەکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی شاهید، کە دروستکراوی وڵاتی ئێرانن، لە نزیک ئۆکتیابرسکی لە ناوچەی کراسنۆداری ڕووسیا، نزیکەی 400 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر هەبوون کە لەوێ هەڵگیراوبوون، لەو هێرشەدا تێکشکێنراون."

 

کاریگەری و لێکەوتەکان:  لەناوبردنی ئەو ژمارە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کە ڕووسیا لە هێرشکردنە سەر ئۆکراینا بەکاریان دەهێنێت، لە داهاتوودا کاریگەری لەسەر توانا سەربازییەکانی دەبێت. 

 

باکگراوند: شاهید، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانییە کە مۆسکۆ لە سەرەتای لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا لە شوباتی 2022 بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاری هێناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: