ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵڵا مەرجی نوێی هەیە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لەگەڵ حیزبوڵڵا مەرجی نوێی هەیە

ئاڵای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی دەزگایی هەوڵگری ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێت، مەرجێکی نوێیان هەیە کە پێویستە جێبەجێبکرێت بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی لوبنان. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی:  دەیڤید بارنیا، سەرۆکی دەزگای هەوڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) ڕایگەیاند، '' ئەمریکایان ئاگادارکردۆتەوە، لە ئەگەری هەر ڕێکەوتنێک لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان، دەبێت سەرەتا ڕێکەوتن هەبێت لەسەر ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە غەززە." 

 

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی زانیارییەکان حیزبوڵڵا جۆرێک لە نەرمی نواندووە سەبارەت بە هەر دانوستاندنێک، کە ئامانجی وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆسەر لوبنان، هەوڵدەدات ئەم ئاگربەستە بە بارودۆخی غەززە نەبەستێتەوە.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: ئیسرائیل بەم هەنگاوە دەیەوێت، لە ڕێگەی حیزبوڵڵای لوبنان فشار بخاتە سەر حەماس بۆ ئەوەی بگەنە ڕێکەوتن سەبارەت بە ئازادکردنی بارمەتەکان

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: