سوودانی: ئیسرائیل هەوڵی بڵاوکردنەوەی کۆنەپەرستی ئایینی دەدات

شەیری بکە لە:
سوودانی: ئیسرائیل هەوڵی بڵاوکردنەوەی کۆنەپەرستی ئایینی دەدات

دیداری سەرۆکوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی چین لە عێراق

ئاڤا نیوز

سوودانی ئیسرائیل بەقەوارەیەکی ڕەگەزپەرست تۆمەتبار دەکات، کە هەوڵی بڵاوکردنەوەی کۆنەپەرستی ئایینی دەدات. 

 

ڕاگه‌یێنراوی فه‌رمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوه‌زیرانی عێراق لە دیدارێکدا له‌گه‌ڵ تسوی وی، باڵیۆزی چین لە عێراق، باسی کاریگەریی تاوانەکانی ئیسرائیلی کرد بەرامبەر هاووڵاتییانی غەززە و لوبنان. 

 

زانیاریی زیاتر: سوودانی ئاماژەی بەوەشدا، یاریکردن بەهەستی موسڵمانان لەڕێگەی میدیاکانی ئیسرائیلەوە و سوکایەتیکردن بە مەرجەعی باڵای شیعەکان نیشانەی ئەوەیە کە ئیسرائیل لەسەر بنەمای ڕق و کینە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا مامەڵە دەکات.

 

ئەوەش بزانە: کەناڵی 14ـی ئیسرائیلی وێنەیەکی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی لەپاڵ ژمارەیەک سەرکردەی حیزبوڵڵای لوبنان، سوپای پاسداران، فەیلەقی قودس، حەماس و حوسییەکانی بڵاوکردەوە، گوایە ئەوانە لەو لیستەدان کە ئیسرائیل بە ئامانجیان دەگرێت.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: