ئاهەنگی دەرچوون بۆ زیاتر لە پێنج هەزار قوتابی زانکۆی سەڵاحەددین دەکرێت
- کوردستان
- 10 تشرینی یەکەم
ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
زانکۆی سەڵاحەددین بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ئاهەنگی خولی 43ـیەمین بۆ زیاتر لە پێنج هەزار دەرچووی ئەنجام دەدات.
وێنە گەورەکە: لەوەتەی ساڵی 1981 زانکۆی سەڵاحەددین گواستراوەتەوە بۆ شاری هەولێر، ساڵانە ئاهەنگی خولی دەرچوون بۆ قوتابییان ئەنجام دەدات.
لێدوانی فەرمی: د.کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی هەینی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاهەنگی خولی 43ی دەرچوون لەژێر ناونیشانی " خولی زانست، داهێنان و بنیادنان" بۆ پێنج هەزار و 553 قوتابی ئەنجام بدرێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین، ئامادەکارییەکان تەواو کراون و سبەی هەینی کاتژمێر 6:00 لە یاریگای نێودەوڵەتی فەرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر ئاهەنگەکە دەستپێدەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانکۆی سەڵاحەددین لە ساڵی 1968 لە سلێمانی دامەزراوە، لە 16 کۆلیژ و 86 بەش پێکدێت، دوو هەزار و 622 مامۆستای بە پلەی جیاواز هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە