وەزیرەکانی گۆڕان کێ لە حکومەت دەکشێتەوە و کێ دەمێنێتەوە؟

شەیری بکە لە:
وەزیرەکانی گۆڕان کێ لە حکومەت دەکشێتەوە و کێ دەمێنێتەوە؟

وەزیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

بزووتنەوەی گۆڕان ئەمشەو لە زاری دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی کشانەوەی لە هەردوو حکومەتی خۆجێیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی لە تیمی حکومەت چوار نوێنەری گۆڕان دەکشێنەوە و تەنیا یەک وەزیر دەمێنێتەوە:


مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێم دەکشێتەوە.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەکشێتەوە.

کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکشێتەوە.

ئاوات شێخ جەناب، وزیری دارایی و ئابووری دەکشێتەوە.

دانا عەبدولکەریم ، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ناکشێتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بە ئاڤا نیوزی گوت: ئاوات شێخ جەناب وەکو یەکەم وەزیری گۆڕان پابەند بووە بە کشانەوە لە حکومەت، پێشتریش سێ جار داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە، نەوەک تەنیا لە حکومەت، بەڵکو بەتەواوی واز لە کاری حیزبی و بزووتنەوەی گۆڕان دەهێنێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: