مۆز و چەک دەبنە کێشەی نێوان ڕووسیا و ئیکوادۆر

شەیری بکە لە:
مۆز و چەک دەبنە کێشەی نێوان ڕووسیا و ئیکوادۆر

مۆزی ئیکوادۆری. وێنە: istock

ئاڤا نیوز


ڕووسیا كڕیاری سەرەكیی مۆزی ئیكوادۆرە؛ دوای ئەوەی ئیکوادۆر فرۆشتنی چەکی بەو وڵاتە ڕاگرت، ڕووسیا بڕیاری هاوردەنەکردنی مۆزی لەو وڵاتە دا. 

 

چی ڕوویدا؟ بەهۆی ئەوەی ڕووسیا لە جەنگ دایە، ئیكوادۆر ئامادەنەبوو چەك و كەرەستەی سەربازی بە ڕووسیا بفرۆشێت و ڕووسیاش بڕیاریدا چیدی مۆز لە ئیکوادۆرەوە هاوردە نەکات؛ لەبەر ئەوەی ڕووسیا هاوردەکاری سەرەکی مۆزی ئەو وڵاتەیە، ئیكوادۆر لە بڕیارەکەی پەشیمانبووەوە و دەستی بە فرۆشتنی چەک كردەوە.

 

لێدوانی فەرمی: سەرەتا گابرێلا سۆمەرفیڵد، وەزیری دەرەوەی ئیکوادۆر گوتی: "نامانەوێت مامەڵەی بازرگانیی چەك لەگەڵ وڵاتێك بكەین كە لە شەڕێكی نێودەوڵەتی تێوەگلاوە". حكومەتی ڕووسیا وەڵامی دایەوە و گوتی: لەمەودوا ئێمەش مۆزتان لێناكڕین". دواتر حكومەتی ئیكوادۆر هاتە سەر خەت گوتی: "لە بڕیارەكەمان پەشیمان دەبینەوە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیكوادۆر و ڕووسیا بەبەهای 200 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی كەرەستەی سەربازی و چەكیان لەنێوانیاندا هەیە و تەنیا لە ساڵی 2023، ئیكوادۆر بە بەهای 3.67 ملیار دۆلار، مۆزی هەناردەی دەرەوە كردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: