ئیسرائیل سێ پێگەی ئاشتیخوازان لە لوبنان دەکاتە ئامانج

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل سێ پێگەی ئاشتیخوازان لە لوبنان دەکاتە ئامانج

ژمارەیەک چەکداریی هێزە ئاشتیخوازەکان لە لوبنان، وێنە: afp

ئاڤا نیوز  

 

سەرچاوەیەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، هێزەکانی ئیسرائیل ئەمڕۆ تەقەیان سێ پێگەی ئاشتیخوازان لە باشووری لوبنان کردووە.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان یەکێک لەو هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی سەرەکی یونیفیل بووە لە نەقورا. 

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەمە لە کاتێکدایە کە یونیفیل پێشتر ڕایگەیاندبوو: "نیگەرانین لە چالاکییەکانی ئەم دواییەی سوپای ئیسرائیل لە نزیک پێگەیەکی ئاشتیخوازان لە باشووری ڕۆژئاوای لوبنان، ناکرێت گیانی ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان بخرێتە مەترسییەوە". 

 

باکگراوند: یونیفیل، هێزێکی نێودەوڵەتیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، ئامانجی پاراستنی ئاشتییە لە باشووری لوبنان، لە ساڵی 2006 دوای شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان چالاکییەکانیان لە لوبنان دەستپێکرد. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ