کلکدارێک بە نزیک زەوی تێپەڕدەبێت

شەیری بکە لە:
کلکدارێک بە نزیک زەوی تێپەڕدەبێت

ئەستێرەیەکی کلکدار لەکاتی نزیکبوونەوە لە زەوی لە مانگ، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

ئەم مانگە هەسارەیەکی کلکدار بە نزیک زەوی تێپەڕدەبێت و دەتوانرێت بەئاسایی لە ئاسمان ببینرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەسیۆشیەتد پرێس، ئاژانسی ناسا تێپەڕبوونی هەسارەیەکی کلکدار بە نزیک زەوی ڕادەگەیێنێت، هەسارەکە هێندە درەوشاوە دەبێت ئەگەر کەشوهەوا ئاسایی بێت دەتوانرێت بەئاسایی بە چاو ببینرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کلکدارەکان پێکهاتەی سەهۆڵین و لە پاشماوەی بەرد و تۆزی کاتی دروستبوونی سیستەمی خۆر پێکدێن، تەمەنیان 4.6 ملیار ساڵە و بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە.

زانیاریی زیاتر: ئەم کلکدارەی ئەم مانگە بە نزیک زەویدا تێپەڕ دەبێت، ناوی C/2023A3  درەوشاوەترین کلکدارە لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا کە بینراوە، لە ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئەستێرەناسانی چین و ئەفریقیا دۆزراوەتەوە.

 

 

شەیری بکە لە: