ناسا وێنەی بەردێکی مەریخ لەسەر شێوەی مرۆڤ بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ناسا وێنەی بەردێکی مەریخ لەسەر شێوەی مرۆڤ بڵاودەکاتەوە

وێنەی ئەو بەردەی کە دەگوترێت هاوشێوەی سەری مرۆڤە و لەسەر مانگ گیراوە

ئاڤا نیوز


کەشتی ڕۆڤەری ناسا، وێنەیەکی سەیری ڕووی مەریخ لەسەر شێوەی ڕووخساری مرۆڤ بڵاودەکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، کەشتی ڕۆڤەر وێنەیەکی نوێی ناوچەیەکی سەر ڕووی مەریخی گرتووە کە سەرنجی زانایانی ڕاکێشاوە، بەهۆی ئەوەی لە وێنەکەدا بەردێک دەرچووە و هاوشێوەی سەری مرۆڤە.

زانیاریی زیاتر: ناوچەی  جێزێرۆ ئەو ناوچەیەی کە وێنەکەی لێ گیراوە، نزیکەی سێ ملیار ساڵ پێش ئێستا دەریاچەیەکی کۆن بووە و بە تێپەڕبوونی کات ناوچەکە وشک بووە. 

ئەوەش بزانە: ئەرکی کەشتییەکە گەڕانە بەدوای بەرد و خاکی کۆنی مەریخ و زانیاری لەسەر مێژووی سەرەتایی مەریخ کۆدەکاتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: