جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
دوای دوو مانگ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تیشکیان خستە سەر پلانەکانی ئیسرائیل بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران کە ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کرابوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی وردەکاری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نییە، بەڵام ئەوەی تاوەکو ئێستا زانراوە، نەتانیاهۆ قسەکانی بایدن بە هەند وەردەگرێت، ''بەتایبەت لە بابەتی هێرش نەکردنە سەر شوێنی وزە ئەتۆمییەکان''.
زانیاریی زیاتر: بایدن لە پەیوەندییەکەی داوای لە نەتانیاهۆ کرد، هەوڵبدرێت زیان بە خەڵکی مەدەنی لە لوبنان نەکەوێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەرپرسانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا پێیان وایە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری چەقۆدایە، ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر هەستیارترین شوێنەکانی ئێران لەوانەیە ئەنجامەکەی هەڵکشانی بێکۆنتڕۆڵ بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای دادی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ نەتانیاهۆ و گالانت دەرکرد