عێراق داوای میوانداریی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی 2025 دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق داوای میوانداریی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی 2025 دەکات

کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لە تونس لە ساڵی 31-03-2019 لە تونس - وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی عێراق  داواکاری پێشکەش کردووە بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لە ساڵی 2025.

 

لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: حکومەت هەوڵ دەدات هەموو ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەکە تەواوبکات بەجۆرێک شایستەی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و پێوەرە دیپلۆماسییەکان بێت. 

 

زانیاریی زیاتر: هەندێک لە کۆمەڵگەکانی سەرۆکایەتییەکان ئامادەن بۆ میوانەکان لەگەڵ ژمارەیەک ڤێللا و خانوو کە وەزیر و پەرلەمانتارەکان بەکاریان هێناوە و نۆژەنیان دەکەنەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دابڕانەی کە عێراق لە سەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆر تووشی بوو، هەروەها شەڕی دژی تیرۆر، دەرفەتیان نەداوە دەوڵەت لەڕووی ژێرخانەوە ئامادەبێت بۆ میوانداریکردنی ڕووداوە هەرێمی و جیهانییە گرنگە گەورەکان.

 

بۆچی گرنگە: کۆمکاری عەرەبی ڕێکخراوێکە سەرجەم وڵاتانی عەرەبی لەخۆگرتووە و تێیدا ئەندامن، لە کۆبوونەوەکانی کۆمکارەکە پرسە ئابووری، بازرگانی و کۆمەڵایەتییەکان تاوتوێ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: