ئوسترالیا گەورەترین هێزی دەریایی لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە دروست دەکات

شەیری بکە لە:
کەشتییەکی هێزی دەریایی ئوسترالیا - وێنە: هێزی دەریایی ئوسترالیا

کەشتییەکی هێزی دەریایی ئوسترالیا - وێنە: هێزی دەریایی ئوسترالیا

ئاڤا نیوز

 

پلانی ئوسترالیا بۆ 10 ساڵی داهاتوو داناوە، بۆ ئەوەی گەورەترین کەشتیی دەریایی دروست بکات، کە تێچووەکەی بەبڕی حەوت ملیار دۆلار دەبێت. 

 

وێنە گەورەکە: خێرابوونی کێبڕکێی چەکداری لە ئاسیا و زەریای هێمن، وای لە ئوسترالیا کرد، پلانێکی 10 ساڵە "بۆ دوو هێندەکردنی کەشتییە جەنگییەکانی" بە تێچووی حەوت ملیار دۆلاری ئەمریکی دابنێت.

 

لێدوانی فەرمی: ڕیچارد مارلس، سەرکوەزیرانی ئوسترالیا دەڵێت: ئەمە گەورەترین کەشتییە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە.

 

 زانیاریی زیاتر: بەشێک لە کەشتیەکان لە شاری ئەدلاید لە ئوسترالیا دروست دەکرێن و زیاتر لە سێ هەزار هەلی کار  دەڕەخسێنێت.

 

پێدراوە ڕاستەکان: لەو پلانەدا ئوسترالیا خەرجییەکانی بەرگری بۆ 2.4% زیاد دەکات، کە ئەمەش زیاترە لەو 2%ـی ناتۆ دیاری کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: