دادگای باڵای عێراق لەبارەی سکاڵایەکی پارتی کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
دادگای باڵای عێراق لەبارەی سکاڵایەکی پارتی کۆدەبێتەوە

بینای دادگای فیدراڵی عێراق

ئاڤا نیوز

 

16ـی ئەم مانگە دادگای کارگێڕیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە، لە سکاڵاکەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەی 10ـی ئابی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکرێت.


وێنە گەورەکە: 10ـی ئاب، بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام لەکۆی 16 ئەندام، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا کۆبووەوە و دوای نزیکەی هەشت مانگ لە هەڵبژاردن، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان هەڵبژارد.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و شۆخان حەسیب ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنەکە لە سکاڵاکەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە، کۆبوونەوەی 10ـی ئابی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی بەتەمەنی ئەنجوومەنەکە نەبووە و ئەوانیش ئاگادار نەکراونەتەوە، بەوهۆیەش لە مافی خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن بێبەش کراون.

 

لەلایەکی دیکەوە: لەسەر ئەو بنەمایە دادگای کارگێڕی عێراق داوایکردووە محەممەد حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 16ـی ئەم مانگە لەبەردەم دادگا ئامادە بێت، چونکە لەو ڕۆژەدا سکاڵاکەی فراکسیۆنی پارتی تاوتوێ دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت.

 

زانیاریی زیاتر: لە سکاڵاکەدا فراکسیۆنی پارتی داوایشیکردووە دادگای کارگێڕیی دەرئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە و کۆی ئەو بڕیارانەی تیایدا دراون هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە سکاڵاکار باوەڕی وایە کۆبوونەوەکە پێچەوانەی یاسایە.

شەیری بکە لە: