یەکێتی ئەوروپا کردنەوەی "ڕێڕەوێکی ئاسمانی" بۆ لوبنان ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
یەکێتی ئەوروپا کردنەوەی "ڕێڕەوێکی ئاسمانی" بۆ لوبنان ڕادەگەیێنێت

ساتی گەیشتنی یەکێک لە کاروانی هاوکارییەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ لوبنان

ئاڤا نیوز


یەکێتیی ئەوروپا ڕایدەگەیێنێت"پردێکی ئاسمانی مرۆیی"ـیان کردووەتەوە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ هاووڵاتییانی لوبنان.


لێدوانی فەرمی: کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، "بڕیارە سێ گەشتی سەرەتایی بۆ گەیاندنی کەلوپەل لە ئیتاڵیا و دوبەیەوە بۆ لوبنان دەستپێبکات و یەکەم گەشتیش ڕۆژی هەینی گەیشتە بەیرووت".


لەلایەکی دیکەوە: ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنەکە لە ئێکس نووسیویەتی: یەکێتیی ئەوروپا لە پاڵ ئەو کەسانەدا وەستاوە کە بەهۆی قەیرانی لوبنانەوە زیانیان بەرکەوتووە.


ژمارەکان وادەڵێن: خەرجییەکانی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ لوبنان بە بڕی 33 ملیۆن دۆلار زیاد دەکرێت.


باکگراوند: ئیسرائیل لە 23ـی ئەیلوولەوە هێرشی زەمینی بۆسەر لوبنان دەستپێکردووە و تائێستاش، نزیکەی هەزار و 150 کەس بەهۆی لەشکرکێشی ئیسرائیل بۆ لوبنان کوژراون.

شەیری بکە لە: