بایدن و نەتانیاهۆ ئاشتبوونەوە

شەیری بکە لە:
بایدن و نەتانیاهۆ ئاشتبوونەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وێنە: ABC

ئاڤا نیوز

 

دوای زیاتر لە دوو مانگ یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی لوبنان و غەززەوە بە تەلەفۆن قسە بکەن.

 

وێنە گەورەکە: تا دێت ئاڵۆزی ناوچەکە زیاتر تەشەنە دەسەنێت و پێکدادانەکان لە غەززە و باشووری لوبنان لە نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا و حەماسدا بەردەوامە، ئەمریکاش هەوڵدەدات ڕێگری لە گەشەسەندنی ئاڵۆزییەکان بکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسە بکەن لە بارەی ئاڵۆزی و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە حەوت هەفتەیە سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی نیگەرانی لە ئیسرائیل هیچ پەیوەندییەکی بە بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە نەکرد. 

 

ئەمەش بزانە: بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە بۆ سەر باشووری لوبنان، ئەمریکا نیگەرانە و چەندین جار داوایان لە بەرپرسانی تەلئەڤیڤ کردووە، هێرشەکانییان لە باشووری لوبنان ڕابگرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ