ڤلادیمیر پووتین و پزیشکیان لە تورکمانستان کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
ڤلادیمیر پووتین و پزیشکیان لە تورکمانستان کۆدەبنەوە

سەرۆککۆماری ئێران و سەرککۆماری ڕووسیا، وێنە: apz

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆککۆماری ڕووسیا بڕیارە ڕۆژی هەینی، لە میانەی کۆڕبەندێکدا لە تورکمانستان لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان هاوتا ئێرانییەکەی کۆببێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئەم کۆبوونەوەیە لە دوای زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران دێت، بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی ڕووسیا، ئەو دوو سەرۆکە لە عیشق ئاباد کۆدەبنەوە و پرسە هەنووکەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن.

 

زانیاریی زیاتر: پوتین کە لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە فەرمانی دەستگیرکردنی لە دژ دەرچووە، بڕیارە لەسەر بانگهێشتی ئەو وڵاتە بەشداریی لە کۆڕبەندێکی ناوچەیی لە تورکمانستان بکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژئاوا ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەهید و مووشەکی کورتمەودای بۆ ڕووسیا دابین کردووە، بەمەش هاوکاریی سوپای ڕووسیا لەهێرشکردنە سەر ئۆکراینا دەکات، تارانیش ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.

 

ئەمەش بزانە: پزشکیان بڕیارە لەم مانگەدا و لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ڕووسیا، لە لووتکەی بریکس چاوی بە ڤلادیمێر پوتین بکەوێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ