وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل سەردانی سعودیە دەکات

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل سەردانی سعودیە دەکات

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز 

 

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سعودیە دەکات بە ئامانجی وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە 09-10-2024،  عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتاکەی شازادە بن فەرحان ئال سعود، لە ڕیاز کۆدەبنەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سەردانەکەی عێراقچی بۆ سعودیە و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسەکانی ناوچەکە و کارکردن بۆ وەستاندنی “تاوانەکانی ئیسرائیل” لە کەرتی غەززە و لوبنان.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ساڵح ئەلخەتلان، مامۆستای زانکۆ بۆ شەرقولئەوسەت ڕایگەیاند: ئێران ئەمڕۆ لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردایە و پێویستی بە دەستوەردانی وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە، بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەکانی ئیسرائیلەوە.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ