سەرۆکوەزیران بارزانی پرۆژەیەکی گەشتیاری لە چیای کۆڕەک دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دیمەنی چیای کۆڕەک

دیمەنی چیای کۆڕەک

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە چیای کۆڕەک دەکاتەوە کە پرۆژەکە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرە لەخۆدەگرێت و یەکەمین هۆتێلی پێنج ئەستێرەیە لەسەر ئاستی عێراق  لەسەر چیا بوونیادنرابێت.

 

وێنە گەورەکە: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەوڵەمەندە بە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی گەشتیاری، 35%ـی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنن، ساڵانە ملیۆنان گەشتیار لە باوەش دەگرێت، ئەمڕۆش پڕۆژەیەکی دیکەی گرنگ بۆ حەوانەوەی گەشتیاران دەکرێتەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: هۆتێلی ڕادی سۆنبلو، یەکەمین هۆتێلی پێنج ئەستێرەیە لەسەر ئاستی عێراق کە لەسەر چیا بێت و لە 81 ژوور پێکدێت، بە ستانداردێکی جیهانی دروستکراوە، سێ مەلەوانگە لەخۆ دەگرێت کە دووانیان لە ناوەوە و یەکێکیان لەدەرەوەیە، بازاڕ، هۆڵی لەشجوانی بۆ پیاوان و  ئافرەتان، هۆڵی ئاهەنگ، هۆڵی کۆبوونەوە، هێڵپ سەنتەر و هۆڵی گەیمینگ لەخۆدەگرێت.

 

ئەوەی پێوستە بیزانیت: ساڵی ڕابردوو یەک ملیۆن و نیو گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کردووە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو ڕێژەی مانەوەی گەشتیاران لە ناوچەکە بەهۆی زۆری شوێنی حەوانەوە زیادی کردووە.

شەیری بکە لە: