گرووپە چەکدارەکانی عێراق چوار پێگەی ئیسرائیل بۆردوومان دەکەن

شەیری بکە لە:
مقاوەمەی ئیسلامی بە 4 درۆن دوو پێگەی لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج

مقاوەمەی ئیسلامی بە 4 درۆن دوو پێگەی لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج

ئاڤا نیوز 

 

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بە درۆن چوار هێرشی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی ئیسرائیل و دەڵێت، هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامی هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ دوورخستنەوەی وڵاتەکە لە گرژییەکان، بەڵام گرووپە چەکدارەکان بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، ئەمەش مەترسی ئەوەی لێدەکرێت لە کاردانەوەی هێرشەکاندا، ئیسرائیلیش پێگەی ئەو گرووپانە لە عێراق بکاتە ئامانج.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە چوار ڕاگەیێنراوی جیادا ئاماژەی بەوە داوە، شەوی ڕابردوو بە درۆن دوو پێگەی گرنگی ئیسرائیلیان لە "باکوور و باشووری خاکی داگیرکراوی فەڵەستین" کردووەتە ئامانج.

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، دوو پێگەی دیکەی گرنگی ئیسرائیلیان لە بەرزاییەکانی جۆلان بۆردوومان کردووە، جەختیش دەکاتەوە کە بەئامانجگرتنی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی ئەنجامی دەدات، بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ