وادەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان درێژدەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
وادەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان درێژدەکرێتەوە

ئامێرێکی ئەلیکترۆنی دەنگدان، وێنە، محەممەد شوانی -ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان بۆ خەڵکی  هەرێمی کوردستان درێژدەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: وادەی تۆمارکردن و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان تاوەکو 01-03-2024 درێژکراوەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە سبەی سێشەممە دوایین وادەبوو.

ئەمەش بزانە: ئەمساڵ لەدایکبووانی 2006 دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بەشداری بکەن کە تاوەکو ئێستا وادەکەی دیارنییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: