بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە دێرەزوور بۆردوومان دەکرێت

شەیری بکە لە:
بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە دێرەزوور بۆردوومان دەکرێت

ئاڤا نیوز

 

بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە شاری دێرەزووریی سووریا لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران بە مووشەک بۆردوومان دەکرێت.


چیرۆکی سەرەکی:
بنكەی سەربازیی كۆنۆكۆ كە بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكایە لە پارێزگای دێرەزوور لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەدایە، بە مووشەک كراوەتە ئامانج.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێرشەكە لەلایەن گرووپە میلیشیاكانی سەر بە ئێران كراوە و لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە وەڵام دراوەتەوە.

زانیاریی زیاتر: لەبەرامبەردا تۆپخانەکانی ئەمریکا لە بنکەکەوە گوندەکانی خاشام و تەبیعەیان لە نزیک دێرەزوور بۆردوومان کردوون کە لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێراندان.


باکگراوند: لەدوای سەردهەڵدانی شەڕی غەززە کە ئێستا بۆ لوبنانیش فراوان بووە، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران وەک پاڵپشتییەک بۆ حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان و، بەهۆی ئەوەی ئەمریکا هاوکاریی ئیسرائیل دەکات، ناوەناوە بنکەکانی ئەمریکا بەئامانج دەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: