شارەوانیی هەولێر کارتی دابەشکردنی زەوی بۆ  فەرمانبەران ئامادە دەکات

شەیری بکە لە:
شارەوانیی هەولێر کارتی دابەشکردنی زەوی بۆ  فەرمانبەران ئامادە دەکات

کارتی دابەشکردنی زەوی

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەکی زۆر کارت بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئامادەکراوە و سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێریش لەوبارەیەوە  موژدەیەکی خۆش بە فەرمانبەران دەدات و دەڵێت: کارتەکان ئامادەن.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر دوای بڕیار و ڕاسپاردەکانی سەرۆکوەزیران مسرور بارزانی، بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار و  جێبەجێکردنی قۆناغ و ڕێکارەکانی پرۆسەکە بەردەوام کاری لەسەر دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر، دەستکرا بە ئامادەکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کارتەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران.

 

لەلایەکی دیکەوە: کارزان هادی، بەڕێوەبەری شارەوانی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ژمارەیەک نەخشەی کەرتی تەواو بوون، هەماهەنگی هەیە زەوییە کشتوکاڵییەکان لە سنووری هەولێر بکوژێنرێنەوە و ڕەگەزیان لە کشتوکاڵەوە بۆ نیشتەجێبوون بگۆڕدرێت، بەمزووانە تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر وەک مژدەیەکی خۆش ئەم هەواڵە بە فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: کارتەکان ئامادەن.

 

زانیاریی زیاتر: شارەوانیی هەولێر کار لەسەر ئامادەکردنی زیاتر لە 70 هەزار پارچە زەوی دەکات و بەمزووانە بەسەر فەرمانبەران دابەشی دەکات.

 

شەیری بکە لە: