ئێران هۆشداری تووند دەداتە ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
ئێران هۆشداری تووند دەداتە ئیسرائیل

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز
 
 ئێران هۆشداریی دەداتە ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەر ژێرخانی وڵاتەکەی و دەڵێت، وەڵامی تووندمان دەبێت.
 
وێنە گەورەکە: هۆشدارییەکەی ئێران دوای ئەوە دێت، بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئیسرائیل لە  وەڵامی ئەو هێرشە مووشەکییەی ئێران، دەیەوێت ژمارەیەک دامەزراوەی  نەوت  و بنکەی ئەتۆمیی ئێران بکاتە ئامانج.
 
لێدوانی فەرمی: میدیا فەرمییەکانی ئێران لەزاری عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە: ئێران لە ناوچەکەدا بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتەسەر ژێرخانی وڵاتەکەمان، بەتووندی وەڵام دەدەیتەوە.


لەلایەکی دیکە: ڕۆژی هەینی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دایە ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکان لە ئێران.

 

ئەمەش بزانە: ئێران لە ڕیزبەندی ئەو  10 وڵاتەدا دێت کە ڕێژەیەکی زۆر نەوت بەرهەمدەهێن.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: لەئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران، پێشبینی دەکرێت نرخی نەوت بەرزبێتەوە. 


 باکگراوند: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ساڵی ڕابردوو ئێران خێرایی پیتاندنی یۆرانیۆمی خاوکردەوە، بەڵام دواتر لە کۆتایی ساڵی 2023 بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی 60% خێراتر کرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ