26 وڵات داوای دەستبەجێ وەستانی هێرشەکانی غەززە دەکەن

شەیری بکە لە:
26 وڵات داوای دەستبەجێ وەستانی هێرشەکانی غەززە دەکەن

کارمەندانی بەرگریی شارستانی فەڵەستین ئاگر لە باڵەخانەیەک دەکوژێننەوە دوای بۆردوومانێکی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززە؛ سەرچاوە: AFP

ئاڤا نیوز

سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا جگە لە هەنگاریا، لە بانگەوازێکدا داوای دەستبەجێ وەستانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەکەن.


چیرۆکی سەرەکی: یەکێتیی ئەوروپا لە دوای هێرشی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەر، هەوڵێکی زۆری داوە بۆ ئەوەی ئەندامەکانی بەیەکەوە وەڵامێکیان هەبێت بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل لە غەززە، کە 135 ڕۆژە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 29 هەزار کەس کوژراون.

لێدوانی فەرمی: جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە وەزیرانی دەرەوەی 26 وڵات لەسەر بەیاننامەیەک ڕێککەوتوون و داوای "وەستانی شەڕ لەپێناو گەیاندنی هاوکاری مرۆیی" دەکەن، بە ئامانجی ئەوەی ببێتە ئاگربەستێکی بەردەوام".


لەلایەکی دیکەوە: وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا وەک (ئەڵمانیا )تائێستا ئامادەنەبوون داوای ڕاگرتنی "بەپەلە"ی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بکەن. ئەڵمانیا نەیویستووە پشتگیری لە هیچ هەنگاوێک بکات کە بتوانێت مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی سنووردار بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان