بە گرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ کاریگەری ئەرێنی لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ هەبووە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

وێنە گەورەکە: بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ بوون بە گرێبەست، ئەم بڕیارەش وایکرد کاریگەری ئەرێنی لەسەر پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دروست بکات و سەرجەم قوتابخانەکانی کوردستان  پێکەوە زەنگی ساڵی نوێی خوێندنیان لێدا و دەرگای قوتابخانەکان بە گەشبینی و هیواوە بەڕووی قوتابیانەوە بکرێنەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  دوای بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ئیدی نە قوتابیان لە دڵە ڕاوکێی ئەوەدا دەبن کە قوتابخانەکەیان بایکۆت دەکات، نە مامۆستایانیش خەمێکی وایان ماوە کە ئاخۆ کەی دادەمەزرێن یان کەی دەبن بە گرێبەست، ئێستا پێکەوە و بە دەروونێکی ئارامەوە ڕوو لە هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: