لە قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەشانەوە زیاتر لە 100 خاوەنکار سوودمەند دەبن

شەیری بکە لە:
لە قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەشانەوە زیاتر لە 100 خاوەنکار سوودمەند دەبن

ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی پرۆژەی گەشانەوە

ئاڤا نیوز

 

پرۆژەی گەشانەوە، یەكێكە لە پرۆژەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتی دارایی گەشەی ئابووریی کەرتی تایبەت بۆ خاوەنکاری بچووک و مامناوەند، تاوەکو بتوانن گەشە بە پرۆژەکانیان بدەن

 

 

وێنە گەورەکە: بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەشانەوە لە شاری هەولێر ڕاگەیێنرا.

 

لێدوانی فەرمی: لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی پرۆژەی گەشانەوە لە شاری هەولێر، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: ئێمە مەبەستمانە توانای گەنجان بخەینە خزمەتی وڵاتەكەمان، حكومەت ئامادەیە هەلی كاری یەکسان بۆ هەمووان بڕەخسێنێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: قۆناغی یەكەمی پرۆژەی گەشانەوە تاقیكراوەتەوە و سەركەوتوو بووە، ئەمە بۆ پاڵپشتیی داراییە وەك پایەیەكی سەرەكی بۆ گەشەی ئابووریی كەرتی تایبەت.

 

زانیاریی زیاتر: لە پرۆژەی گەشانەوە، بانكی تایبەت بەشدارە بۆ ئەوەی قەرز بداتە هاووڵاتی و خاوەنكاری بچووك و مامناوەند، تاوەكو بتوانن گەشە بە پڕۆژەكانیان بدەن و حكومەت گەرەنتی ئەو پەیوەندییە بكات.

 

ئەوەش بزانە: پرۆژەکە هەشت مەرجی هەیە و هاووڵاتیان  لە ڕێگەی ماڵپەڕی گەشانەوە فۆرم  پێشکەش دەکەن و دواتر هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، پاشان بە چەند فیلتەرێکدا تێدەپەڕن تاوەکو قەرزەکەیان پێدەدرێت.

 

باکگراوند: قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی گەشانەوە لە 25-9-2023 ڕاگەیێنرا، لەو ڕێگەیەوە زیاتر لە سێ ملیار دینار بە خاوەنكارەكان دراوە، لە قۆناغی دووەم زیاتر لە 100 بزنسی دیكە بەشدار دەبن.

 

شەیری بکە لە: