ئاڤا نیوز
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کوژرانی هاشم سەفییەدین شوێنگرەوەکەی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە
بۆچی گرنگە: دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە ڕۆژی 27 ـی مانگی نۆ لە بۆردوومانێکی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر بینایەک لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، قسەی زۆر لەسەر شوێنگرەوەکەی حەسەن نەسروڵڵا دەکرا و دەگوترا هاشم سەفییەدین کە یەکێکە لە سەرکردە باڵاکانی ئەو حیزبە، شوێنی دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، توانا سەربازییەکانی حیزبوڵڵامان تێکشکاندووە، ئێمە هەزاران تیرۆرستمان لەناوبردووە، لەناویاندا، حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری حیزبوڵڵا و هاشم سەفییەدین شوێنگرەوەکەی نەسروڵڵا و هەروەها شوێنگرەوەکەی هاشم سەفییەدینیش کوژراوە.
بۆچوونی بەرامبەر: تائێستا حیزبوڵڵا هیچ لێدوانێكی لەبارەی کوژرانی هاشم سەفییەدینەوە نەداوە.
ئەمەش بزانە: لەدوای کورژانی نەسروڵڵاوە، سەفییەدین لەگەڵ نایم قاسم، جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کاروبارەکانی حیزبوڵڵایان بەڕێوەبردووە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیامە ڤیدیۆییەکەی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە و لە بەشێکی قسەکانیدا داوا لە خەڵکی لوبنان دەکات وڵاتەکەیان لەژێر کۆنترۆڵی حیزبوڵڵا دەربهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ژمارەی دەنگ و كاندیدەكان لە پارێزگای هەڵەبجە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێکخراوێکی ئەمریکی: عێراق چوارەم وڵاتە لە پێشێلکردنی ئازادیی ئینتەرنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیێنرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا پلەی یەکەمی لە پیسترین شارەکانی جیهان وەرگرت
14 تشرینی یەکەم
ڕووماڵی ئاڤا بۆ کەرنەڤاڵی پارتی لە دهۆک زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەبووە
13 تشرینی یەکەم
بۆچی نابێت ههوڵ بدهین بهختهوهر بین؟
12 تشرینی یەکەم
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی ئاوارەبوون لە جیهاندا ڕوو لە زیادبوونە
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک 75 ملیۆن دۆلاری بۆ بانگەشە بە ترەمپ بەخشیوە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەکی ئەمریکی کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 17 تشرینی یەکەم
بەریتانیا دوو وەزیری ئیسرائیل سزا دەدات
- جیهان
- 16 تشرینی یەکەم
سەرۆکی ئۆکراینا ڕەخنە لە چەند وڵاتێک دەگرێت